بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی، وتی: دانوستانەکان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو بەرەوپێشچوونی هەبووە و تا ئێستاش بە هۆی نەبوونی دەستپێشخەری و بڕیاری پێویستی لایەنی بەرامبەر تا ئێستا بە ڕێکەوتنە نەگەیشتووە.
ناوبراو وتی: ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر بە تایبەت ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوە بڕیاری خۆیان دابێت، و زیاتر لە ڕێکەوتنی ناوەکیی نەوێت و کەمتر لەو ڕێکەوتنە نەدات، دەتوانین بە خێرایی بگەینە ڕێکەوتنێکی بەردەوام.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی و بە کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم توانا ناوخۆییەکان دەچینە پێشەوە./.