بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری بەرگری کۆریای باشور ڕایگەیاند کە لە پاش چەندین تاقیکردنەوەی مووشەکی لە لایەن کۆریای باکورەوە هێزە بەرگری و شەڕکەرەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سو وودک وەزیری بەرگری کۆریای باشور چەندین یەکەی فەرماندەیی مووشەکیی ئەم وڵاتەی بە سەرکردەوە و و فەرمانی ئامادەباشیی بۆ ئەوان دەرکرد.
ناوبراو وتی: بەم دۆخە هەستیارەی پاش 7 تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکور بەو ئەنجامە گەیشتووین کە هێزە شەڕکەر و بەرگرییەکانمان هیچ چارەیەکیان بەدەر لە ئامادەباشی و ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو نییە.
وودک ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکور هەڕەشەیەکە لە دژی ئاسایش و ئاشتی کۆریای باشور و جیهان.
لە پاش تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکور، حکومەتی ئەمریکا بە فەرمی داوای لە پیۆنگ یانگ کرد کە بۆ دانوستانی بێ مەرجی ڕاستەوخۆ لە سەر پلانی مووشەکی و ناوەکیی خۆی بگەڕێتەوە./.