بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کین گانگ باڵیۆزی چین لە واشنتن وتی: ئەگەر بەرپرسانی تایوان لە ئاکامی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا درێژە بە هەوڵەکانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی بدەن، ئەمەش ئەگەرێکی زۆرە کە شەڕی چین و ئەمریکای وەک دوو زلهێزی جیهان بە دواوە بێت.
حکومەتی چین بەردەوام ڕەخنە لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی تایوان دەگرێت بەڵام کەمتریش باسی لە ئەگەری شەڕی سەربازی کردووە، باڵیۆزی چین لە ئەمریکا سەرەڕای ئەم لێدوانەی باسی چارەسەری دیپلۆماسیشی کردووە./.