بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەرێم کە ناوێکی دیاری تۆپی پێی کوردستان و عێراقە ، لە لێدوانێکی ئاشکرایکرد، بە ناچاری و بە هەندێک هۆکار ریزەکانی بەجێهێشتووە، رۆیشتنی لەو یانەیەش دڵتەنگی کردووە چونکە لە منداڵیەوە لە ریزەکانی قەڵای زەردە.
هەرێم پێشتر لە ریزەکانی برایەتی یاریکردووەو وەرزی رابردووش ناوی لە لیستی باشترین یاریزانەکانی کوردستان بوو، پاش بەجێهێشتنی هەولێر راستەوخۆ رووی لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد کە تیپی تۆپی پێییەکەیان بەشدارە لە خولی پلەیەکی عێراق ، بۆ قۆناغی دووەمیش هەرێم درێسی سەوزی پێشمەرگە دەپۆشێت .
هەرێم دەڵێت، خوازیارم لەم قۆناغە لەگەڵ هاوڕێکانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و یانەی پێشمەرگەش بە خولی نایابی عێراق شاد بکەین .