بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند کە لە پێناو چارەسەری کێشە و گرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو و لەو چوارچێوەیەدا پێشنیاری کردووە کە نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبوسی لە گەڵ سەید موقتەدا سەدر کۆببنەوە.
بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ئەو دەستپێشخەرییەی کردووە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هیوای ئەوەشی خواستووە کە دەستپێشخەرییەکەی ئەنجامی هەبێت و لە بەرژەوەندی عێراق و سەرجەم پێکهاتەکانیدا بێت./.