بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی العرب چاپی لەندەن سەر بە سعوودیە ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە کاندیدبوونی زێباری زیان بە ناوبانگی ڕەوتی سەدر لە عێراق و بە تایبەت لای چینی سیاسیی ئەم وڵاتە دەگەێنێت لە بەر ئەوەی کە ڕەوتی سەدر پێی وایە دەرفەتێکی کەم وێنە بۆ ڕزگاربوونی عێراق لە گەندەڵی لە پاش گۆڕانکارییەکانی ساڵی 2003 هاتووە پێشەوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە: پارتی و یەکێتی وەک دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان ئەگەر نایانەوێت ناکۆکییەکان کاریگەری لە سەر دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دابنێت دەبێت لە سەر کاندیدێکی هاوبەش بگەنە ڕێکەوتن و دووبارەکردنەوەی ململانێی ساڵی 2018 دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگەی کورد لە بەغدا./.