بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دانوستانەکانی ڤیەننا تەوەری سەرەکی وتووێژە تەلەفوونییەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن و ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بووە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بە دانپێدادانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ شکستی سیاسەتی زیاترکردنی گوشار و گەمارۆکان، جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا، ئیرادەی جیدی خۆیی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێکی لایەنی بەرامبەر دەبێت هەڵگرتنی گەمارۆکان، تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێرانی بە دواوە بێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە کێشەکانی ناوچەکە تەنیا بە ڕێگای ناوخۆیی و بە بێ دەستێوەردانی بێگانەکان چارەسەر دەکرێت و داوایکرد کە قەیرانی یەمەن و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر خەڵکی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتە کۆتایی بێت.
سەرۆک کۆماری فەرەنساش وتی کە ئێران مافی ئەوەی هەیە متمانەی بە ئەمریکا نەبێت لە بەر ئەوەی کە واشنتن لەم دۆخە بەرپرسیارە.
هەر دوو سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی لوبنانیان تاوتوێ کرد./.