بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان لە گەڵ ئەحمەد ناسر سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە گرنگترینی ئەو دۆسیانەی کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ بکرێت، وتووێژیان کرد.
کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە بەڕێوە بچێت./.