بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرهەنگ لە ماوەی ئەم دوو وەرزە کە گۆڵپارێزی ئەمانەیە چەندین جار ژمارەی پێوانەی لە ڕێگریکردن لە تۆمارکردنی گۆڵ لەسەری نووسیوەتەوەو بۆتە جێگەی بایەخی گەورەی میدیاکان و بە چەندین یانەش بەشدار لە خولی نایاب هەوڵی گواستنەوەیان داوە بەڵام ئەو هەر لەگەڵ ئەمانە بەردەوامە .
سەرهەنگ لە رابردوو نزیکەی ٢٠ ساڵ لە یانەی هەولێر بوو بەڵام لە ساڵانی رابردوو بە دڵشکاوی ریزەکانی هەولێری چۆڵکرد.
سەرهەنگ کە بە ئۆلیڤەر کانی کورد ناودەبرێ لە ژیانی یاریکردنی یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵۆمپی و نیشتیمانی عێراق کردووەو لە ماوەی رابردووش بە هۆی ئاستبەرزی ئەو گۆڵپارێزە کوردە چەندین جار فشار کراوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق بکرێتەوە .