بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر بانگهێشتی عەبدولەتیف بن ڕاشد ئالی زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین، ئەمڕۆ سەردانی مەنامە دەکات.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان لە ڕیزی گرنگترین تەوەرەکانی ئەم سەردانە دوو ڕۆژەیە ڕاگەێندراوە.
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس ڕووی لە باشتربوون کردووە، جێنشتنی ئەبوزەبی مانگی ڕابردوو لە سەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی تورکیای کرد و مانگی داهاتووش سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئیمارات دەکات، هەروەها بڕیارە ئەردۆغان سەردانی سعوودیەش بکات./.