بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بە هۆی توشبوونی بە کۆرۆنا بەشداریی لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب نەکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دۆخی تەندرووستی فۆئاد حوسێن بەرەو باشتربوون دەڕوات و لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ کار و چالاکییەکانی دەگەڕێتەوە./.