بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە ناوچەی وەزیر محەممەد ئەکبەرخانی شاری کابوڵ داوای هاوکاری بەپەلەی 192 ملیۆن دۆلاریی بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئەفغانستان کرد.
بەرنامەی جیهانی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە 23 ملیۆن دانیشتووی ئەفغانستان لە زستانی ئەمساڵ پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
پێگەی تلوع نیوزی ئەفغانستانیش ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی قەزای ئەنجیل لە ویلایەتی هەرات بە هۆی هەژاری و برسێتییەوە ڕوویان هێناوەتە فرۆشتنی گورچیلەکانیان./.