بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی «فیاپ» لە ئێران، بەربژێرەکانی خەڵاتی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «عکس خیام/وێنەی خەیام» لە بەڕێوەبەری عەلی سامیعی، بە بەشداری ۱۳٤۰ وێنە لە ٥٦ وڵات و بە ئامادە بوونی ۱۰ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندران.
عەلی سامیعی بە ئاماژە بە ئەوەی لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «عکس خیام/وێنەی خەیام» بەشدارییەکی زۆرینە تۆمار کراوە لە بارەی ناوبژیوانی ئەم خولە ڕایگەیاند: ناوبژیوانان لە وڵاتانی ئێران، عەمان، ئێسپانیا، تورکیا، ئەفریقای باشووری، یۆنان، لۆکزامبۆرگ، ئەمریکا، ئەندۆنسیا و ئۆسترالیا لەم خولەدا وەک ناوبژیوان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا ئامادە بوون.
هەروەها وتی: بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن دەستیپێکرد و ناوی بەربژێرانی خەڵاتەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا دیاری کرا کە لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵدا بە ناۆنیشانی : www.hkayyam.photo ڕاگەیەندراوە.
نوێنەری فیاپ لە ئێراندا ڕایگەیاند: بەربژێرەکانی خەڵاتەکان لە ۲٤ وڵاتی ئێران، ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەرویج، هۆلەندا، ئیتالیا، ئێسپانیا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، چین، تورکیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، هۆنگ کۆنگ، هەنگاریا، هێندووستان، ئەندوونسیا، مالیزیا، قەتەر، ڕۆمانی، سەنگاپووڕ، ڤێتنام و ئۆزبەکستان بەشدار بوون.
عەلی سامیعی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ئەوەی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی «عکس خیام/وێنەی خەیام» لە شەش بەشی «هەمەجۆری تاک ڕەنگ»، «هەمەجۆری ڕەنگی»، «شار»، «خەڵک»، «گەشتیار»ی و«کۆڤیدی ۱۹» بەڕێوە چووە. هەروەها وتی: ناوی بژاردەکان لە ۲۰ی مای ۲۰۲۲ دا لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا ڕادەگەیەنرێت.
نۆیەمین فێستیڤاڵی «عکس خیام/وێنەی خەیام» لە بەڕێوەبەری عەلی سامیعی نوێنەری «فیاپ» لە ئێران و بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی وێنەگری و وتووێژی بیسیاری لە نێوان وێنەگرانی ئێران و جیهان و بە مەبەستی ڕێز گرتن لە خەیامی شاعیر لە لایەن نوێنەرایەتی «فیاپ» لە ئێران یانەی وێنەی فۆکۆس _ سەر بە ڕێکخراوی کولتووری هونەری ژووری هونەری خەیام بەڕێوە دەچێت.