بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارش عه‌بدولقادر، راهێنه‌رى هونه‌رى به‌رگرى واته self defense له لێدوانێكى رایگه‌یاند، ماوه‌ى هه‌شت ساڵه راهێنه‌رى ئه‌و یارییه كه خاوه‌نى ده‌یان ده‌ستكه‌وت و دروستكردنى چه‌ندین یاریزانه له‌و یاریییه.
وتیشى له ماوه‌ى رابردوو وه‌ك تیپێك له قه‌زاى شاره‌زووره‌وه به خانه‌واده‌ى چووینه پاڵه‌وانێتییه‌ك له وڵاتى ئێران توانیمان له‌وێ ببینه خاوه‌نى كه‌مه‌ربه‌ندى ئاڵتونى و مه‌دالیای زیوو هه‌روه‌ها جامێكى زیو كه ٢٠ وڵات له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شداربوون .
وتیشى ئه‌وه‌ى مایه‌ى خۆشحاڵیمه كه بۆ یارییه‌كان ناوى یاریزانه‌كان ده‌خوێندرایه‌وه بۆ یاریكردن به ناوى كوردستانه‌وه بانگهێشت ده‌كراین كه ئه‌وه‌یش خۆشحاڵهیهك و شانازییه‌كى زۆره بۆمان .