بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باقر جابر زۆبەیدی ڕایگەیاند کە هۆکاری ناوچەیی پێداگری لەوە دەکات سیناریۆی خۆی لە لوبنان و عێراق لە ڕێگای تیرۆریزم، شەڕی نەرم، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە پرۆسەی سیاسی یان ناڕاستەوخۆ وەک پرۆژەکان و سەرمایەگوزاری جێبەجێ بکات.
ناوبراو وتی: ڕووداوەکان زیاتر دەبن، بە تایبەت ئەو ڕووداوانەی کە لە سەر دەسەڵات یان پرۆسەی دیمۆکراسی کاریگەرییان هەیە تا لەم ڕێگایەوە ئامرازی دەستێوەردانی دەرەکی دابین بکرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەوە ڕازی بێت کە پرۆسەی سیاسی لە لوبنان و عێراق پێویستی بە پاڵپشتی هەیە، ئەوەی کە بەشێک لە کەسایەتییەکان کە هەوڵی گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکانیان داوە، حسێبێکی دیکەیان لە سەر کردووە.
زۆبەیدی وتی: حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەبێت ئاگاداری ئەو پیلانگێڕییانە بن کە لە دژی عێراق داڕێژراوە و بڕیاری خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەستێوەردانەکان بدەن و ڕێگری لەوەش بکەن کە قەیران و کێشە و گرفتەکان بەردەوام بێت./.