بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی میدل ئیست مۆنیتۆر ڕایگەیاند کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات و پێویست بەوە دەکات سزا بدرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو پێگەیەدا هاتووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت ڕوبەڕوی ئەم زاڵمە ببێتەوە لە بەر ئەوەی کە سیاسەتەکانی بن سەلمان داهاتوویەکی ئاڵۆزتری خستووەتە بەردەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە محەممەد بن سەلمان دەبێت سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گرتنی چالاکوانانی سیاسی و ئەشکەنجەدانی ئەوان و هەروەها شەڕی کارەساتباری یەمەن وەڵامدەرەوە بێت.
میدل ئیست مۆنیتۆر ڕایگەیاند کە بایدن پێش گەیشتنی بە کۆشکی سپی بەڵێنی ئەوەیدا کە دۆسیەی مافی مرۆڤی سعوودیە تاوتوێ بکات بەڵام جێبەجێی نەکرد، سعوودیە دەبێت سزا بدرێت و ئەو ڕژێمە تا ئێستا ڕێزی لە یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ نەگرتووە./.