بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە بەردەوامبوونی پەیوەندی هەر تاکێک لە نێوان هاوڕێکانیدا یارمەتیدەری ئەوە دەبێت کە تەمەنی لە نێوان 4 تا 7 ساڵ درێژتر بێت، بە بەراورد بەو کەسانەی کە تەنیا و گۆشەگیرن و تێکەڵاوییان نییە.
هەروەها ڕایانگەیاندووە کە وازهێنان لە مادە کحولییەکان یارمەتیدەری درێژبوونی تەمەن دەدات لە بەر ئەوەی کە دڵ بە تەندرووستییەکی باش دەهێڵێتەوە.
بە وتەی توێژەرانی پزیشکی، هەر تاکێک پێویست بەوە دەکات کە سیستەمی خۆراکی تەندرووست و هاوسەنگی هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، بە پێویستیان زانیوە کە ئەو خۆراکانەی ڕێژەی کالۆری کەمتریان هەیە بە بەردەوامی بەکار بهێندرێت.
ئاسانترین ڕێگەش بۆ درێژبوونی تەمەن، خواردنی میوە و سەوزەیە بە شێوازی ڕۆژانە، لە بەر ئەوەی کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، هەروەها وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان دوو ڕێگەی دیکەی هەبوونی تەمەنی درێژە./.