بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە شەش ڕۆکێت کراوەتە ئامانج کە زیانی گیانیی نەبووە بەڵام زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتووەتەوە.
لەو هێرشەدا زیان بە چەندین فڕۆکە گەیشتووە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە درۆنێک لە سەر ڕێگەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا خراوەتە خوارەوە.
لایەنە فەرمییەکانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لە سەر هێرشەکە نەخستووەتەڕوو./.