بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وردەکاری زیاتری سەبارەت بە دانوستانەکان نەخستەڕوو.
مانگی ڕابردووش فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانێکدا بۆ تاران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دەست پێدەکاتەوە./.