بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو خواردنانەی کە بە کاری دێنن لە سەر کار و تەندرووستی گورچیلەکان و تەندرووستی جەستە بە گشتی کاریگەریی دەبێت. لە کاتێکدا کە بەکارهێنانی خواردنە گازییەکان و مادە کحولییەکان دەتوانێت زیانی جیدی بە گورچیلەکان بگەێنن، بەکارهێنانی ئەو خواردنانەش کە پۆتاسیۆم و پرۆتینی زۆریان هەیە دەتوانن یارمەتیدەری پاراستنی ئەم پارچە گرنگەی جەستە بن.
ئەنجامی توێژینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لە سەر کاری گورچیلەکان بە تایبەت لەو کەسانەی کە پێشتر کێشەی دڵیان هەبووە، کاریگەریی دەبێت.
توێژەرانی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە خواردنی سەوزە و میوەکان و کەمکردنەوەی گۆشت بۆ گورچیلە باشترە. پاشان زیاتر کەڵک لە خواردنە دەریاییەکان کە ڕێژەی ئۆمێگا 3 ی زیاتریان هەیە، وەربگیرێت. هەروەها دانەوێڵەکان بە تایبەت خواردنی فاسۆلیا ڕۆڵی لە پاراستنی گورچیلەکاندا هەیە./.