بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە لە سەر کاریگەری ڕاستەوخۆی سرکەی سێو لە سەر تەندرووستی جەستە بە گشتی سەرچاوەی پێویست لە بەردەستدا نییە بەڵام زۆربەی تاقیکردنەوەکان ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە تایبەتمەندییەکانی داوە.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند تایبەتمەندی و سوودێکی خواردنی سرکەی سێو دەدرێت کە لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک بە دەست هاتووە:
سرکە پێکهاتەیەکی دژە میکرۆبی هەیە.
یارمەتیدەری چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دەبێت.
میتابۆلیزم بەهێزتر دەکات.
حەز و خواستی خواردن کەم دەکاتەوە.
یارمەتیدەری پاراستن و تەندرووستی خۆراک دەبێت.
جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە.
بەڵام لە گەڵ ئەمەش بەکارهێنانی زیادەی سرکەی سێو ڕەنگە چەند لێکەوتەیەکی هەبێت، وەک:
هەرسکردنی خۆراک دوا دەخات. ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک دەریخستووە کە سرکەی سێو خێرایی خاڵیبوونی گەدە بە شێوازێکی بەرچاو دوا دەخات.
بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە سرکەی سێو زیان بە ددانەکان دەگەێنێت.
بۆ ئەو کەسانەی کە دەرمانی پەستانی خوێن بە کار دێنن، یان کێشەی خوێنیان هەیە، باشتر وایە کە پێش بەکارهێنانی سرکەی سێو ڕاوێژ لە پزیشک وەربگرن./.