بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دە مانگەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 33 ملیۆن تەن کاڵا بە بڕی 41 ملیار و 473 ملیۆن دۆلار هاوردەی ئێران کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 17 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 34 بەرزبوونەوەی هەبووە.
هەروەها لە دە مانگەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، 100 ملیۆن تەن کاڵا بە بڕی 38 ملیار و 763 ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 7 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 38 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
وڵاتانی چین، عێراق، تورکیا، ئیمارات و ئەفغانستان پێنج وڵاتی سەرەکیی ئامانجی هەناردەی ئێران بوون و لەم ماوەیەشدا ئێران لە وڵاتانی ئیمارات، چین، تورکیا، ئەڵمانیا و سویسرا زیاترین هاوردەی هەبووە./.