بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە گەری یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان ، نەورۆز بووە میوانی پێشمەرگەی هەولێرو یانەی میوان توانی بە هاتریکی هێمن فەرەج یارییەکە ٣-٢ لە پێشمەرگەی هەولێر بباتەوە.
هێمن فەرەج، پێشتر لە ریزەکانی شێروانە یاریدەکردو ئەم وەرزە درێسی نەورۆزی خولی کورستانی پۆشی و خاوەنی ٩ گۆڵە .