بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 27 ی کانوونی دووەمی 2022 لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
پێشتریش هەر دوو وەزیری دەرەوە لەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی تەلەفوونەوە دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردبوو./.