بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نرخی نەوتی خاوی دەریای باکور ڕۆژی چوارشەممە بە بەرزبوونەوەی نزیکەی 2 دۆلار، بۆ چەند کاتژمێرێک 90 دۆلاری تێپەڕاند بەڵام لە کۆتاییدا بە 73 سەنت دابەزین گەیشتەوە 89 دۆلار و 39 سەنت.
نرخی نەوتی خاوی سوکی ئەمریکاش 86 دۆلار و 66 سەنت فرۆشرا. نەوتی ئۆپێکیش 87 دۆلار و 35 سەنت بووە.
ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ئۆکرانیا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی خواستی جیهانی لە سەر کڕینی نەوت و کەمبوونەوەی ئاستی توانای وەبەرهێنەران لە گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە./.