بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی چەندین سوودێکی گرنگی خواردنی دۆینەی خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
وزە دەداتە جەستە و یارمەتیدەری چالاککردنی پرۆسەی میتابۆلیزم و سوڕی خوێن دەبێت.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و مادە ڕیشاڵییەکان بە تایبەت کۆمەڵەی ڤیتامین B کە ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ تەندرووستی مێشک و کۆئەندامی دەمار هەیە.
بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری لە قەڵەوبوونەوە و زۆری کێش بەسوودە، لە بەر ئەوەی کە بڕێکی کەم کالۆریی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و ئاو و بە خواردنیشی مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
چارەسەری قەبزی و ڕێگریکردن لێی دەکات بە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی هەرس.
بەهێزکردنی بەرگری جەستە و یارمەتی خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان.
خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات.
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات./.