بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییەکە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و عێراقەو هەمیشە ئەم یارییەش بە کلاسیکۆی ئاسیا ناودەبرێت.
یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ ئێرانی پێشەنگ و خاوەن مال بە ١٦ خاڵ بەو پێیەی بردنەوە هەنگاوێکی گەورە دەیباتە جامی جیهانی قەتەر ٢٠٢٢.
هەرچی عێراقە لە شەش یاری رابردوو هیچ سەرکەوتنێکی نییەو خاوەنی ٤ خاڵەو مەبەستێتی یارییەکەی ئازادی بکاتە خالی گەرانەوەو ململانێ لە پاڵاوتنەکان.