جام کوردی – یه‌كێكه له یاریزانه ناسراوه‌كانى نه‌ك كوردستان به‌ڵكو عێراقیش، ته‌مه‌نێكى كه‌م به‌ڵام عه‌قڵ و جوڵه‌و ئاستبهرزییهكى گه‌وره له یاریگه‌دا، زۆر جار ده‌لێن دانى ئالڤێسى كوردیه‌و زۆرجاریش به فیرارى ناو یاریگه ناوده‌برێت ، ئه‌ویش محه‌مه‌د دلاوه‌رى یاریزانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزى به‌شدار له خولى نایابى عێراق و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیى عێراقه .
له دیدارێكى جام كورد سه‌ربورده‌ى ژیانى محه‌مه‌د باس ده‌كه‌ین
محه‌مه‌د دلاوه‌ر كێیه؟
محه‌مه‌د دلاوه‌ر ئیسماعیل ، له قه‌زاى دوكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى لهدایبكووه ، وه‌ك خۆى ده‌گێرێته‌وه ئه‌و له كۆڵانه‌كانى شارۆچكه گهشتیارییهكهوه ده‌ستیپێكردووه ، به‌ڵام هه‌ر زوو هاوڕێیانى تووشى شۆك كردووه بۆیه زوو به زوو یه‌كێك له تیپه میللیه ناسراوه‌كانى دوكان و كوردستان كه تیپى كۆماره محه‌مه‌د دلاوه‌ر ده‌گوازنه‌وه .
گه‌شت بۆ سلێمانى
محه‌مه‌د دلاوه‌ر هه‌ر له تیپى كۆمار ئاستهبهرزهكانى له هه‌ڵكشان ده‌بێت بۆیه وه‌ها بیر ده‌كرێته‌وه روو له یانه‌یه‌ك بكات ، ئه‌وێ ده‌م به پاڵپشتى خانهوهداكهى و راهێنه‌ره‌كه‌ى بریار ده‌درێت حه‌مه گه‌شتى سلێمانى بكات و له‌وێش په‌یوه‌ندى به تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌ى سیروانى نوێ بۆ تۆپى پێ ده‌كات دوو وه‌رزیش له ٢٠١٧ و ٢٠١٨ یارى بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كه ده‌كات و له ناوه‌راستى ساڵى ٢٠١٨ محه‌مه‌د ده‌چێته تیپى لاوانهوهو دواتر به‌هۆى ئاستبهرزیهوه كوڕه دوكانیهكه ده‌چێته تیپى یه‌كه‌مى پڕتهقاڵیهكانى سلێمانى و ده‌چنه نایاب و له‌و كاتانه‌ش هه‌ر یارى بۆ لاوانیش ده‌كات و ئه‌وێ ده‌میش بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان كرا .
نه‌ورۆز وێستگه‌ى نوێ
محه‌مه‌د دلاوه‌ر، پاش یانه‌ى سیروانى نوێ دوو وه‌رزه یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانیه پێشتر بۆ تیپى كوردستانى و دواتریش بۆ تیپى عێراقى یانه‌كه ، وه‌رزى رابردوو محه‌مه‌د دلاوه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا توانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له پله‌یه‌كه‌وه بگه‌نه خولى نایابى عێراق .
بانگهێشتكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق
محه‌مه‌د دلاوه‌ر پاش ئه‌وه‌ى به‌شى زۆرى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یاریدهكردو ئاستێكى گه‌وره‌ى نمایش ده‌كرد ، راسته‌وخۆ بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق كرا، ئێستا ئه‌و لهكهمپێكى مه‌شق و راهێنانه له وڵاتى توركیا .
كێ له پشت محه‌مه‌ده‌وه بووه ئه‌م قۆناغه
ئه‌و سوپاسى خواى گه‌وره ده‌كات كه هه‌موو كات له پشتى سهركهوتنهكانێتى ، سوپاسى هانده‌ران و هاورێیانى ، سوپاسى ئه‌وانه ده‌كات هه‌موو كات به وشه‌یه‌ك فێركاربووبن به تایبه‌ت ، راهێنه‌ران نێچیره‌ڤان به‌كر، كاپتن غه‌ریب و وه‌لى كه‌ریمى راهێنه‌رى نهورۆزو كاپتن رزگار
خه‌ونه‌كه‌ى هاته دى
محه‌مه‌د له دیدارێكى چه‌ند ساڵه‌ى خه‌ونى له‌به‌ركردنى درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و كوردستانیشى هه‌بوو ، به‌رزى ئاستى یاریكردنى خه‌ونه‌كه‌ى ئه‌و لاوه دوكانیهى هێنایه دى و وه‌ك خۆى ده‌لێت هیواخوازه تا ته‌مه‌نێكى زۆر به ئاستى ئێستاى و له پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق خۆى ببینێته‌وه.
به كێ سه‌رسامه؟
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شوێنى ئه‌و یاریزانه یاریده‌كات ، محه‌مه‌د دلاوه‌ر زۆر سه‌رسامى دانى ئالڤێسى یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیله ، هه‌روه‌ها تامه‌زرۆى ته‌ماشاكردنى یارییه‌كانى رۆناڵدۆ‌و مێسیشه .