بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سبەی پێنج شەممە 27 ی کانوونی دووەمی 2022 سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەم ماوەیەدا سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی عۆمان و قەتەری کرد و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووە./.