بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لەوەش کردەوە کە دیپلۆماسی چارەسەری کێشەکان دەکات.
وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات جەختیان لە سەر گرنگی و بەردەوامی ڕاوێژی نێوانیان لە پرسە گرنگەکان و لە پێناو دابینکردنی و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە./.