بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە پەسەند کراوی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئۆسکارە و باشترین کورتە فیلم، ئەنیمەیشێن و فیلمی خوێندکاری فێستیڤاڵ دەنێردرێنە ئاکادیمیای ئۆسکار.
کورتە فیلمە چیرۆکییەکان، فیلمی خوێندکاری و ئەنیمەیشێن کە ماوەکەیان تا 30 خولەک بێت، فیلمە بەڵگەییەکان تا 60 خولەک، ویدئۆ ئارت و ئەزموونی 3 تا 20 خولەک کە پاش january 2021 بەرهەم هێنرابێت تا 24ی ژووینی 2022 دەتوانن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار ببن.
بیستەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «تیرانا»ی ئاڵبانیا لە 24 تا 30ی سێپتەمبەری 2022 بەڕێوە دەچێت.
زانیاری زۆرتر لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بەم ئەدرێسە وەر بگرن:
http://www.tiranafilmfest.com