بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارک کاتس جێگری ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ناوچەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا وتی کە بارینی زۆری بەفر و ساردبوونی کەشوهەوا کاریگەری زۆری لە سەر ژیانی 250 هەزار ئاوارەی سوری داناوە کە لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ژیان بە سەر دەبەن.
ناوبراو کە بەرپرسی گەیاندنی هاوکارییە دەرەکییەکانە بۆ سوریا لە ڕێگەی سنورەکانی تورکیاوە، وتی کە لەم ناوچەیە ڕوبەڕوی کارەساتێکی ڕاستەقینەی مرۆیی بووینەتەوە.
وتیشی کە نزیکەی 2 ملیۆن و 800 هەزار کەس لەو ئاوارانە لە ناوچەیەکی دارستانیی شەڕدا دەژین کە هیچ پێناسەیەکی باشبوون هەڵناگرێت./.