بەپێی ڕاپۆرتی جام کوری لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی فیلمی «دشت خاموش» لە دەرهێنانی ئەحمەد بەهرامی و ئامادەکاری سەعید بەشیری کە لە سینەماکانی ئێراندا خەریکە نمایش دەکرێت، لە 22ی ژانوویە خەڵاتی «ئاشتی» نەرویجی(NOPFA) بە دەست هێنا.
ئەم خەڵاتە کە لە لایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ترۆمسا، بە هاوکاری ناوەندی خوێندنەوەکانی ئاشتی زانستگای ترۆمسا و تۆڕی خوێندکارە ئاشتیخوازەکان پێشکەش دەکرێت و بەو فیلمانە دەدرێت بە شێوازێکی داهێنانەرانە یارمەتیدەری تێگەیشتنێکی قووڵ لە ناکۆکی و توندوتیژی بن.
سی و دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ترومسا لە 17 تا 23ی ژانوویە لە شاری ترومسا لە وڵاتی نەرویج بەڕێوە دەچێت و فیلمی «دشت خاموش» لە بەشێک لە ژێر ناوی «بایەخی نایەکسانی» لە گەڵ 7 فیلمی تردا لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، مەکزیک و ئێسپانیا نمایش کراوە.
بڵاو کردنەوەی نێودەوڵەتی «دشت خاموش» کە باس لە ژیان و ئیشی چەن خێزانێکی کرێکار کە خۆیان خاوەن کاری خۆیانن دەکات، لە ئەستۆی عەلی قاسمی دایە.
عەلی باقری، فەڕوخ نیعمەتی، مەجید فەرهەنگ، موحسن یەگانە، پارسا و ئارشا سوبحانی، ئەهوورا بەهرامی و… لەم فیلمەدا کایە دەکەن.