بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «بڵق» لە دەرهێنانی حامد ئوریب لە دەرچوانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی بۆ باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین سێناریۆ و باشترین دیزاینی پۆستەر لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «artisan »ی بەریتانیای بەدەست هێنا.
«بڵق» بە کایەی کوروش ڕەنجبەر شاعیر، نووسەر و وێنەگری گیلانی، چیرۆکی پیاوێکە وڵاتی خۆی بە بێ خەبەر و بێ ماڵئاوایی جێدەهێڵێ و لە غەیبی دا دایکی وەڵامی پەیوەندییەکانی ناداتەوە .
«بڵق» گێڕانەوەی سەرلێشێواوی ئینسان لە وڵاتێکی بێگانەیە، گێڕانەوەی زەبر و ناچاری و غوربەت و گەڕان بە دوای ڕێگایەک بۆ درێژەدان بە ژیان، بەڵام خەمی دووری حزمان و وڵات ،و ژیان لە گێڕانەوەیەکی ڕووخێنەردایە.
بەشێک لە کارگێڕانی فیلمەکە:
نووسەر و دەرهێنەر: حامد ئوریب، ئەکتەر: کورش ڕەنجبەر، بەڕێوەبەری فیلمهەڵگر:حسێن بەدر تالعی، وەرگێڕ: حامد ئوریب بە هاوکاری کۆمپانیای سینەمایی «لۆتۆس فیلم» لە وڵاتی هۆلەندا و کۆمپانیای بەرهە هێنەری فیلم«سیکا فیلم».
ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵە 20ی ژانوویەی 2022 لە «ئێستراتفۆرد» بەڕێوە چوو.