بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
ئاژانسی فەرمی عێراق بە پشتن بەستن بە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021، 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل بووە کە داهاتەکەشی 7 ملیار و 391 ملیۆن و 749 دۆلار بووە.
کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، 98 ملیۆن و 570 هەزار و 290 بەرمیل و هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکیش 2 ملیۆن و 700 هەزار و 95 بەرمیل بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ نرخی هەر بەرمیل نەوتی فرۆشراوی بە شێوازی مامناوەند بە 72.768 دۆلار ڕاگەیاندووە.
عێراق لە مانگی کانوونی یەکەم 143 ملیۆن و 25 هەزار و 310 دۆلار داهاتی زیادەی لە هەناردەی نەوتی خاو بە دەست هێناوە، بە پێی ئەو نرخەی کە لە بودجەدا بۆ فرۆشتنی هەر بەرمیل نەوت دیاری کراوە./.