بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە گشتی نیگەرانی ئەو هاوپەیمانییانەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕوو دەدەن و هاوپەیمانیی نێوان تاران، مۆسکۆ و پەکین یەک لەو نموونانەیە کە ئەو وڵاتانەی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە.
جەلالی ڕووسیای بە هێزێکی گەورەی ئابوری، بەرگری، سەربازی و خاوەن تەکنۆلۆژیایەکی بەهێز ناو برد.
باڵیۆزی ئێران هەروەها وتی کە چین لە ڕووی ئابورییەوە دەکەوێتە پێشی ئەمریکا و ئێرانیش لە ڕووی ئابورییەوە وەک هێزێکی گەورەی ناوچەکە پێشکەوتنی هەبووە و لە ڕووی سەربازی و بەرگریشەوە خاوەن پێگەی گەورەیە لە ئاستی ناوچەکە.
ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران وتی: بە هۆی ئەم تایبەتمەندییانەی هەر سێ وڵاتەوە، یەکگرتنیان بووەتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا./.