بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەردانی ئیماراتی کردووە تا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بە تایبەت جێنشینی ئەبوزەبی و وەزیری دەرەوە کۆببێتەوە.
میدیاکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێ شەممە 25 ی کانوونی دووەمی 2022 سەردانی ئیماراتی کردووە.
بارزانی لە سەردانەکەیدا لە گەڵ محەممەد بن زاید ئالی نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات و چەند گەورە بەرپرسێکی دیکەی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە./.