بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکەوتنی پێکەوەبەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق و سعوودیە ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕیاز و لە نێوان وەزارەتی وزەی سعوودیە و وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کرا.
عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە و حەمید ئەلغەزی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێکخەری ئەنجومەنی هەماهەنگیی عێراق بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتە ڕێکەوتنەکەیان واژۆ کرد.
وەزیری کارەبا و وەزیری نەوتی عێراق لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەدا کرد.
وەزیری وزەی سعوودیە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و عێراقی بەربڵاوتر لە هاوکارییەکانی وزە ناو برد و وتی کە ئەم ڕێکەوتنە بۆ گەشەسەندنی بازاڕی وەبەرهێنانی کارەبای نێوان هەر دوو وڵات واژۆ کراوە./.