بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەحمەتوڵڵا نەبیل ڕایگەیاندووە کە سەردانەکە لە کاتێکدا کراوە کە شاندێکی 15 کەسی بە سەرۆکایەتی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە شاری ئۆسلۆ سەرقاڵی دانوستانن لە گەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمەڵگای مەدەنیی ئەفغانستان.
تاڵیبان هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە.
ڕووسیا لە ماوەی ڕابردوودا هانی تاڵیبانی داوە کە خۆی لە شەڕی تائیفی بە دوور بگرێت و حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان پێک بێنێت./.