بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشەکانی دژ بە ئیمارات و سعوودیە وەک بەرگرییەکی ڕەوا لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ئەم دوو وڵاتە لە یەمەن بووە.
ئەو ئەنجومەنە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان ئامانجەکانی لە قووڵایی خاکی ئیمارات و سعوودیە مسۆگەر کردووە.
ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بەرامبەر بەو دوو وڵاتە تاوانبارە ڕایگەیاندووە کە ئەوەی تا ئێستا بینراوە تەنیا بەشێکی کەمی توانا و هێرشەکان بووە.
ئەنجومەنەکە ئامۆژگاریی ئەو وڵاتانەی کردووە کە ئاگاداری مێژووی یەمەن نین تا پێداچوونەوە لە سیاسەتی خۆیان بەرامبەر بەم وڵاتەدا بکەن./.