بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانس کلۆگ بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپای ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وتی کە ئۆمیکرۆن وەرزێکی نوێی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووەتەوە کە دەتوانێت بگاتە کۆتاییەکەی.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە دەوترێت ناوچەی ئەورووپا لە کۆتایی ئەم پەتایە نزیکبووەتەوە، قبووڵکراوە.
کلۆگ لە هەمان کاتدا هۆشداریی ئەوەیدا کە تا مانگی ئادار ئۆمیکرۆن دەتوانێت لە سەدا 60 ی دانیشووانی ئەورووپا بە خۆوە سەرقاڵ بکات و هەمووانی بانگهێشتی ئەوە کرد کە ڕێنماییە تەندرووستییەکان لە بەرچاو بگرن.
بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپای ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند: لە پاش کەمبوونەوەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، پارێزبەندییەکی گشتی بۆ چەندین هەفتە و ڕەنگە بۆ چەندین مانگ هەبێت کە ئەمەش ئەنجامی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنایە، یان بە هۆی گۆڕینی وەرز و هۆکاری دیکە.
ئاژانسی دەرمانیی ئەورووپا 11 ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاندبوو کە هەرچەندە کۆرۆنا هێشتا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەدایە بەڵام جۆری نوێی بە ناوی ئۆمیکرۆن ئەو ئەگەرەی بەهێز کردووە کە پەتاکە بگاتە ئەو قۆناغەی کە خەڵک بتوانن ژیانی خۆیان لە گەڵیدا ئاسایی بکەنەوە./.