لە دیدارێکی لەگەڵ جام کورد کەیوان باسی ژیانی وەرزشی دەکات
کەیوان کێیە ؟
كه‌یوان محه‌مه‌د حه‌مه ره‌شید له ساڵى ١٩٩٢ له ناحیه‌ى شۆرشى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له دایبكووهو سه‌ره‌تاى یاریكردنى له تیپى میللى هیوا له ناحیه‌ى شۆرش ساڵى ٢٠٠٤ بووه ، دواتر له ساڵى ٢٠٠٩ وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ى یاریكردنى له یانه‌كان روو له لاوانى پێشمه‌رگه ده‌كات و تاوه‌كو ساڵى ٢٠١٢ له لاوان و پێشكه‌وتووانى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌بێت و هه‌ر له‌و ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ لاوانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى ده‌بنه پاڵه‌وانى لاوانى پارێزگاكان .
زۆرترین یاری بۆ هەڵۆ کردوە
ساڵى ٢٠١٣ كوڕه چهمچهماڵیهكه روو له یانه‌ى هه‌ڵۆ ده‌كات دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه نایابه‌كه ده‌بێت و پاشان نیو وه‌رزیش هاوكارى شێروانه‌ى كه‌لار ده‌بێت .
به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه ساڵى ٢٠١٦ یانه‌ى نه‌ورۆز كه‌یوان پهڵكێشى ریزه‌كانیان ده‌كه‌ن و بۆ سێ وه‌رز كه‌یوان به‌رگرى له درێسى سوورپۆشه‌كان ده‌كات و وه‌ك ده‌ڵێت یه‌كێك له‌و ساڵانه‌ى دكتۆر یاسین مه‌ناف له نه‌ورۆز راهێنه‌رى بووه به باشترین وه‌رزه‌كانى یاریكردنى داده‌نێت .
وه‌رزى رابردوو جارێكى تر كه‌یوان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵۆو ده‌بێته فریاد رهسى یانه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له پله‌یه‌كه‌وه بۆ نایاب و ئێستاش یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیە .
هەمیشە دڵخۆشە
كه‌یوان خاسیه‌تێكى دیارى هه‌یه كه هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه‌ى هه‌یه‌و به كوڕه قسه خۆشه‌كه‌ى نێو یاریزانان ناسراوه ، ئه‌و ده‌ڵێت حهمكهى یاریزانى نه‌ورۆز زۆر به سوبعهتهكانم توڕه ده‌بێت ، به‌ڵام زۆر یاریزانیش هه‌ن سوبعه‌ت و قسه‌ى خۆمان هه‌یه له‌وانه‌ش كه‌یفى گۆڵپارێزى هه‌ڵۆ كه رۆژ نییه ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌كات و ئاسۆ رۆستهمى یاریزانى نه‌ورۆزیش بۆ سوبعه‌ت حلى نییه‌و نێوانمان زۆر خۆشه .
وەرزشی ئێستای کوردستانی بە لاوە چۆنە
كه‌یوان ده‌ڵێت ، وه‌رزشى ئێستاى كوردستان ئێستا له خراپترین كاتدایه ، هه‌ندێك هۆكاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌مساردى له یاریزان و یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان خه‌مى یاریزانانى نییه به‌ڵام وه‌ك خۆم گه‌شبینم و ده‌زانم رۆژێك دێت پشت به‌خوا ئه‌م دۆخه چاك ده‌بێت .
كه‌یوان ستایلێكى تایبه‌تى قژى هه‌یه ئه‌و ده‌ڵێت ماوه‌ى شەش ساڵه هه‌ر ئه‌و ستایلهیهو جار جار كورتم كردۆته‌وه به‌س نه‌مبڕیوه .