بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە حکومەتەکەی جۆبایدن پێشتر بە چەندین جار بەڵێنی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دابوو، بەڵام کۆشکی سپی بەردەوام درێژە بە بێ بەڵێنییەکانی خۆی لەم بوارەدا دەدات.
ڕۆبێرت مالی کە بەرپرسی کاروباری ئێرانە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دانوستانکاری باڵای واشنتنە لە دانوستانەکانی ڤیەننا، ڕایگەیاندووە کە ئەستەمە واشنتن بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 لە گەڵ ئێران بگاتە ڕێکەوتنێکی نوێ، پێش ئەوەی کە تاران 4 هاووڵاتییە گیراوەکەی ئەمریکا ئازاد بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەرچی دۆسیەی گیرانی ئەو 4 کەسە دۆسیەیەکی جیاوازە بەڵام ئازادکردنی ئەوان مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی.
مالی ڕایگەیاندووە کە بۆ واشنتن قبووڵکراو نییە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە و ئەو 4 کەسەشی لە گرتووخانەکانی ئێراندا بن.
تاران بەردەوام پڕوپاگەندەی ئەمریکای بۆ سیاسیبوونی دەستبەسەرکردنی ئەمریکییەکان ڕەتکردووەتەوە./.