بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆڵانی مەروی بە مێژوویەکی 200 ساڵەوە بووەتە یەکێک لە کۆنترین شوێنەکانی تاران و لە کۆڵانە مێژووییەکانی شەقامی ناسر خەسرەویش هەژمار دەکرێت.
ناوی کۆڵانەکە لە خاوەنی کۆنی ئەم شوێنە وەرگیراوە. محەممەد حەسەن خان مەروی لە خانەکانی سەردەمی قاجاڕ و دەسەڵاتداری مەرو لە سەردەمی فەتحعەلی شای قاجاڕ بووە کە موڵک و سامانێکی زۆری لە تاران هەبووە و ئەمڕۆ بە کۆڵانی مەروی ناوبانگی دەرکردووە.
ناوبراو مزگەوت و قوتابخانەیەکی بە ناوی مەروی کردەوە. لە ڕابردوودا پەنابەرانی عەرەب و ئەو ئێرانییانەی کە پێشتر دانیشتووی عێراق بوون لە بازاڕچەی مەروی ئیش و کاری بازرگانییان دەکرد، بەم هۆیەوە دەتوانین هێماکانی کەلتور و ژیانی عەرەبی لەم کۆڵانەدا ببینین.
شارەوانی تاران لە 20 ساڵی ڕابردوو پرۆژەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوە و جوانکاریی ئەم کۆڵانە جێبەجێ کرد. کۆڵانەکە ئێستا بووەتە ڕێڕەوێکی گەشتیاریی ناسراو لە تاران./.