بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2022 لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە تایبەت لە خاڵە سنورییەکان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
پرسی کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی بانە – مەریوان و قەسری شیرین و دەرفەت و بەستێنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت بەشداریی سەرمایەگوزارانی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانە، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی شوشتەری و هەڤاڵ ئەبوبەکر بووە./.