بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، لە بەشی «قاب های ماندگار» جیا لە نمایشی بەرهەمەکان، دانیشتنە چەمکییەکان سەبارەت بەم فیلمانە لە بەڕێوەبردنی «ئەکبەر نەبەوی» نووسەر و کارناسی سینەما بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ئەم هەواڵە فیلمەکانی «دیدبان» ئیبراهیم حاتمی، « خانە دوست کجاست؟» عباس کیارستمی، «گاو» داریوش مێهرجویی، «ناخدا خورشید» ناسر تەقوایی، «عقابها» سامووئیل خاکیچیان، «دست نوشتە ها» مێهرزاد مینوویی، « جادەهای سرد» مەسعود جەعفەری جوزانی، «پردە آخر» واڕۆژ کەریم مەسیحی، «نیاز» عەلیڕەزا داود نەژاد، «بچەهای آسمان» مەجید مەجیدی، لە ژووری فێستیڤاڵی چلەم بە پێی خشتەی دیاریکراو کە دواتر ڕادەگەیەنرێت نمایش دەکرێت.
بەرهەمە ئاماژە پێکراوەکان لەو فیلمانەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن فیلمخانەی نیشتمانی ئێران لە بونیادی سینەمایی فارابیدا نۆژەن کراونەتەوە.
چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە دوو بەشی کولتووری و کێبڕکێییدا لە 12 تا 22ی ڕێبەندان بەرانبەر بە 1 تا 11ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت.