بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی یەک شەممە بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی کۆبووە و پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە دەرەوەی یەکڕیزی کورد هاوپەیمانیی لە گەڵ هەندێک لایەنی سیاسی کردووە.
ئەنجومەنەکە وێڕای ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماری بە مافی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان زانیوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی ئەم حیزبەیە و پشتگیری تەواویش بۆ سەرخستنی دەکرێت./.