بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عێزەتوڵڵا زەرغامی لە چاوپێکەوتنی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری وتی: ئەمڕۆ گرنگترین هۆکاری یەکگرتنی گەلانی جیهان، گەشتیارییە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی خەڵک زۆربەی ئەو تێڕوانینە نەرێنییانەی بەرامبەر بە پەیوەندییە مرۆییەکان لە ناو دەبات و بەستێنی دۆستی و گەشبینی بەرامبەر بە یەکتر دابین دەکات.
زۆراب پۆڵۆلیکاشوەیلی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاریش لەو چاوپێکەوتنەدا ئێرانی بە یەکێک لە جەمسەرەکانی گەشتیاریی جیهان ناو برد و وتی: ئێران بە هۆی هەبوونی پێگەی گرنگی گەشتیاری و پیشەسازی دەستی دەتوانێت لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان یارمەتیدەری ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری بێت.
ناوبراو وتی کە ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری لە پلان و بەرنامەکانی خۆیدا گرنگییەکی زیاتر بە گەشتیاریی گوندەکان، گەشتیاریی ناوخۆی وڵاتان، گەشە و پەرەپێدانی گەشتیاریی ئۆنلاین بە گرنگیدان بە ڕۆڵی گەنجان، گەشتیاریی خۆراک و …. دەدات./.