بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ناسر محەممەد سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت ئەمڕۆ یەک شەممە لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان کۆبووە. کۆبوونەوەکەش لە پاش ئەو گرژی و ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەی نێوان لوبنان و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بووە.
وەزیری دەرەوەی کوێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی پاش کۆبوونەوەکە وتی کە هەڵگری پەیامێکی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکەی جیهانە بۆ گەڕانەوەی متمانە بە لوبنان.
ناوبراو وتی کە سەردانەکەم بۆ لوبنان لە چوارچێوەی گەڕانەوەی متمانەیە بۆ لوبنان.
ئەحمەد ناسر محەممەد سەباح وتی کە ویستی دەستێوەردانمان لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان نییە و لوبنان شوێنی هیوای هەمووانە./.