بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکادیمیای ئۆسکار 20ی ژانوویە 276 فیلمی درێژی سینەمایی شیاوی بەشدار بوون لە بەشی ئۆسکاری باشترین ساڵ ڕاگەیاند. هەڵبژاردنی ناودێرەکان لە ڕۆژی پێنجشەمە 27ی ژانوویەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە 1ی فێبرییە درێژەی دەبێت.
جێی ئاماژەیە ڕێژەی فیلمە هەبژێردراوەکان بۆ ئەم بەشە لە ساڵی ڕابردوودا 366 فیلم بوو ئەمەش بەرزترین ڕێژەی 40 ساڵ پێش بوو.
لەم پێڕستە ڕاگەیەندراوەی ئۆسکاردا هەموو فیلمە پێشبێنی کراوەکان بۆ ناودێری ئۆسکاری باشترین فیلمی ساڵ وەک: «ڕیکاردۆکانی من»، «بێلفاست»، « بیابیا»، « کێنێدی من»، «کودا »،«تێلماسە »، «ئەفسوون»،«بنەماڵەی گووجی »، «کۆڵانی دێوەزمە »، « دایکانی وەک یەک»، «هێزی سەگ»، «جێگایەکی نەگۆڕ بەشی دووەم »، «ئێسپێسێر»، «پیاوی جاڵجاڵۆکەیی: ڕێگایەک بەرەو ماڵی من نییە»، « چیرۆکی وێست ساید» دەبیرێ.
لەم پێڕستەدا چەن فیلمێکی تر دەبینرێن کە بە زمانی ئێنگلێزی نییەن وەک:فیڵمی «ماشینەکەی من بڕانە » بەرهەمی وڵاتی یابان، «قهرمان/قارەمان» بەرهەمی وڵاتی ئێران، فیلمی «دەستی خودا» بەرهەمی ئیتاڵیا
لە کاتی زیادبوونی ڕێژەی ناودێرەکانی باشترین فیلمی ساڵ لە 5 فیلم بۆ 10 فیلم لە ساڵی 2009 دا، زۆر کەس چاوەڕوانن بەڵگە فیلمێکی درێژن لە نێوان 10 فیلمی ناودێری کۆتایی باشترین فیلمی ساڵدا بینرێت بەڵام هێشتا ئەو چاوەڕوانییە نەهاتوەتە دی. ئەمساڵیش چەن بەڵگە فیلمێک وەک: «فرار »، «هاوینی ڕۆح » و «ساکار وەک ئاو » لە ڕیزی 276 فیلمی بەشی ئۆسکاری باشترین فیلمی ساڵدا دەبینرێت. جێی ئاماژەیە لەم پێڕستەدا 26 ئەنیمەیشێنی درێژیش دەبینرێت.
ناودێرەکانی نەوەدوچوارەمین خولی ئۆسکار ڕۆژی سێشەممە 8ی فێبرییە ڕادەگەیەنرێت.